
ئهم بهرنامهیه دوو ههفته جارێك پێشكهشدهكرێت و رۆژی یهك شهممه سهعات (09:05)ی شهو بڵاودهبێتهوه و رۆژی سێ شهممه سهعات (2:05)ی نیوهڕۆ دووباره دهبێتهوه. لهم بهرنامهیهدا كه ماوهكهی (50) دهقیقهیه و به شێوهزاری بادینی بڵاو دهبێتهوه ههرجارهی لهسهر بابهتێكی رۆشنگهری گشتی قسه دهكرێت.
ئامادهكردنی: محهمهد خهیر
پێشكهشكردنی: محهمهد خهیر
بەرنامەی ئەمڕۆی سەتەلایت
ئەم کاتەتان باش
17:10
بەسەرکردنەوە
18:20
ترپە
18:55
خوانی گەلی کوردستان
19:20
گەرماوگەرم
20:15
تیلی کلینک
21:05
دیداری تایبەت
23:05

دەقی بەرنامەکانی
ترپە - قەڵەوی
هەروەها ئەو كەسانەی كە لە ژێر چاودێری پزیشكدان پێویستە لە رێنمای پزیشك لانەدەن و لە كاتی دیاری كراودا دەرمانەكانیان بەكاربهێنن و سەردانی پزیشك پشت گوێ نەخەن
یادەوەر 8 ی ئەیلول
لە8ی ئەیلولی ساڵی 2006 لە كردەوەیەكی تیرۆریستی دا و لە ئەنجامی تەقینەوەی ئوتومبیلێك لە شاری كابول ی پایتەختی ئەفغانستان دوو سەربازی ئەمریكی و (14) هاوڵاتی كوژران و (29) كەسی دیكەش برینداربوون .
لەودیو دەرگا داخراوەكانەوە
ڕۆمانی لەودیو دەرگا داخراوەكانەوە یان داستانێكی زیندانی دیار بەكر لە نووسینی ئارێز عەبدووڵایەو تاوەكو ئێستا سێ جار لە چاپدراوەتەوە. ئەم ڕۆمانە ساڵی ڕابردوو لەلایەن نووسەر (زیا ئاوچی) كراوەتە پیتی لاتینی و لەلایەن (محمد ئەمین ئەرەنی) نووسەرو وەرگێڕی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی تووركی و لە مانگی ئازاری ئەم ساڵدا لە شاری ئەستانبوڵ چاپ و بڵاوكراوەتەوە، ئەم داستانە خۆی ڕووداوێكە، یان گێڕانەوەو تێهەڵكێشكردنی چەند ڕووداوێكی ڕاستەقینەیەو بە تەكنیكی ڕۆمان و بە شێوازێكی ئەدەبی داڕێژراوە. ناوەرۆكی ڕۆمانەكە باس لە هەلومەرجی ناو زیندانی دیار بەكر لە ساڵانی 1988 بۆ 1989 دەكات. لەو سەردەمەو لە سەروبەندی پرۆسە بەدناوەكانی ئەنفالی ڕژێمی بەعس دژ بە گەلی كورد پۆلێك پێشمەرگە كە ژمارەیان پێنج كەس بوو لە سنوورەكانی عێڕاق و توركیا و ئێران بە دەستی هێزەكانی توركیا دەگیرێن و ڕەوانەی زیندانەكانی شەمزینان، هەكاری، دیاربەكر، دەكرێن. ئەو پێشمەرگانە پتر لە ساڵێك لە زیندانەكانی تووركیا دەبەنە سەر. نووسەری ئەم كتێبەش كە كاك ئارێز عبداللەیە یەكێكە لەو پێشمەرگانەو دوای ئازادبوونی و لە دوای دە ساڵ ئەم ڕووداوە دەنووسێتەوەو بە شێوەی ڕۆمان و بە زمانێكی ئەدەبی جوان پێشكەشی خوێنەری كوردی دەكات. ناوەرۆكی ئەم كتێبە هەر تەنها گێڕانەوەی بەسەرهاتی ناو زیندانی دیاربەكرو هەكاری نییە بەڵكو بە فلاش باك و تەكنیكی ئەدەبی باس لە زیندانەكانی عێڕاق و پێشمەرگایەتی و باروودۆخی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو دەكات.، هەروەها ئەم كتێبە وەڵامی دەیان پرسیار سەبارەت بە زیندان و بارودۆخی دادگاكانی تووركیاو پێشمەرگایەتی دەداتەوە. ئەم نووسینەی كاك ئارێز وەك نووسەرێكی پێشمەرگە، یان پێشمەرگەیەكی نووسەر كە تیایدا كارەساتێك دەگێڕێتەوە، زمانێكی ئەدەبی پێداوەو كەڵكی لە ڕەگەزو تەكنیكەكانی چیرۆك و ڕێكەوتەكانی خۆشی وەرگرتووە، لەلایەكەوە گێڕانەوەی واقیعیانەی ڕووداوەكەو تێكبردنەوەو پاشخانەكانی ڕووداوەكەیەو لەلایەكی كەشەوە داڕشتنی چیرۆكێكە كە ڕەگەزەكانی تەشویق و سەرنج ڕاكێشانی تیایە، ئەمەش بە ئاگایی نووسەرە لە بوغرنجی نووسینەوەی بیرەوەری و ڕەتكردنەوەی شێوازی مێژوویی نووسینەوەی بیرەوەرییەو پرۆسەی داهێنانی دەقێكی ئەدەبییە هەر بۆیە ئەم نووسینەی كاك ئارێز نەك بە بیرەوەری بەڵكو وەك داستانێك ناو دەبرێت.سەتەلایتی گەلی کوردستان
