كێبركێكان له‌م وه‌رزه‌ی هه‌رسێ خولی به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌وروپا تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه‌و هیچ یانه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه ئه‌و نازناوه یه‌كلای بكاته‌وه. ئه‌گه‌ر باس له‌خولی ئیتاڵیا بكه‌ین ئه‌وا ده‌بینین یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان به‌كۆتایی هاتنی هه‌فته‌ی 23 تائێستا له پێشه‌نگی ئهوخولهدایهو
به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئاسته باشه‌كانی، ئه‌نته‌رمیلان له‌م وه‌رزه‌دا به‌راهێنه‌رایه‌تی خۆسێ مۆرینهۆ و ئاستێكی باش پێشكه‌ش ده‌كات و توانیویه‌تی له پارێزگارێكردنی نازناوی ئۆسكۆدیتۆ به‌رده‌وام بێت، كه 4 وه‌رزی رابردووی خوله‌كه ئه‌م یانه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه، به‌ڵام تائێستا ململانێیه‌كانی ئه‌م خوله له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كه به‌رده‌وامه یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان به‌كۆكردنه‌وه‌ی 49 خاڵ له پێشه‌نگه خوله‌كه‌یه‌و یاریه‌كی دواخراویشی هه‌یه یانه‌ی ئه‌ی سی میلانیش لهگهڵَ ئه‌وه‌ی یاریه‌كی دواخراوی هه‌یه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یانه‌ی رۆمادا به 41 خاڵ پله‌ی دووه‌م سێیه‌میان ده‌سته‌به‌ركردووه، یانه‌ی میلان له وه‌رزی 2003 وه ئه‌م نازناوه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێناوه و ده‌یه‌وێت له‌م وه‌رزه‌دا ئه‌م نازناوه ده‌سته‌به‌ربكات، هه‌رچه‌نده ئه‌م خوله كۆتایی پێنه‌هاتووه و هه‌ریانه‌یه‌ك زیاتر له 16 یاری ماوه به‌ڵام یانه‌ی یۆڤانتۆس ئه‌مه‌لی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م نازناوه‌ی نه‌ماوه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وێت بۆ خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای وه‌رزی رابردوو، جێ باسه له‌م خوله‌دا یانه‌ی یۆڤانتۆس به‌كۆی 27 نازناو به پله‌ی یه‌كه‌م دێت و هه‌ریه‌كه له یانه‌ی ئه‌ی سی میلان و ئه‌نته‌رمیلانیش خاوه‌نی 17 نازناون. خولی تۆپی پێی ئینگلیزیش له‌م وه‌رزه‌دا جیاوازیه‌كی زۆری هه‌ویه له‌چاو وه‌رزی رابردوو، تائێستا به‌كۆتایی هاتنی هه‌فته‌ی 24 نازناوه‌كه یه‌كلای نه‌بۆته‌وه و كێبركێیه‌كی به‌رچاو ده‌بینرێت، یانه‌ی چێڵسی تائێستا به‌كۆكردنه‌وه‌ی 55 خاڵ و به‌جیاوازی یه‌ك خاڵ له پێش یانه‌ی مانچسته‌ریونایتده‌وه دێت پله‌ی یه‌كه‌می ریززبهندیهكهی مسۆگه‌ركردووه، یانه‌ی چێڵسی له‌م وه‌رزه‌دا توانی كارلۆ ئه‌نشیلۆتی ئیتاڵی بهێنێته یانهكهوهو تائێستا جێ ده‌ستی له یانه‌كه‌دا دیاره و ده‌یه‌وێت یه‌كه‌م نازناوی خۆی له خولی پریمه‌رلیگ بۆیانكهی به‌ده‌ست بهێنێت، كه له‌وه‌رزی 2005 وه یانه‌كه بێبه‌ش بووه له‌م نازناوه، یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدیش ده‌یه‌وێت بۆ چواره‌مین جار له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌م نازناوه مسۆگه‌ربكات و خۆی بگهزیهنێته پێشه‌نگی خوله‌كه، یانه‌ی ئه‌رسیناڵیش به‌كۆكردنه‌وه‌ی 49 خاڵ له پله‌ی سێیه‌م ده‌بینرێت، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵیش له نازناوه‌كه دووركه‌وتۆته‌وه و له پله‌ی پێنجه‌می خوله‌كه‌دایه.له ئیسپانیا‌و له خولی لالیگاش یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت پارێزگاری له‌نازناوه‌كه بكات و تائێستاش به كۆكردنه‌وه‌ی 52 خاڵ له پێشه‌نگی خوله‌كه‌دایه و یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدیش 47 خاڵی هه‌یه‌و له پله‌ی دووه‌م ده‌بینرێت و یانه‌ی ڤاله‌نسیاش 39 خاڵی هه‌یه و پله‌ی سێیه‌می مسۆگه‌ر كردووه، ململانێیه‌كانی ئه‌م خوله كۆتایی پێنه‌هاتوه و درێژه‌ی هه‌یه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كه له‌م وه‌رزه‌دا، زیاتر له 250 ملیۆن دۆلاری خه‌رجكردوه بهمهبهمستی هێنانی چه‌ند یاریزانێك، به‌ڵام تائێستا ئاستی وه‌ك پێویست نیه‌و زۆربه‌ی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیاش نازناوه‌كه‌یان بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه داناوه، به‌ڵام ئه‌م خوله كۆتایی پێنههاتوهو چاوه‌رێ ی كێبركێ زیاترین بزانین ئایه ئه‌م نازناوه بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه ده‌بێت یاخود بۆ یانه‌ی شاهانه.