دووشه‌ممه, 08 فیبرایه‌ر 2010 14:18
ده‌سته‌ی ته‌میزی سه‌ربه‌ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری له‌بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌زبۆوه سه‌باره‌ت به‌به‌شداری كردنی به‌عسییه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانیش كه‌بڕیاربوو بۆئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجام بدرێت هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.په‌رله‌مانی عیراق دانیشتنێكی ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به‌بڕیاره‌كه‌ی ده‌سته ته‌میز بۆبه‌شداری كردنی به‌عسییه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان
، له‌ودانیشتنه‌دا ئه‌یاد سامه‌رایی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: ده‌سته‌ی ته‌میز له‌بڕیاره‌كه‌ی خۆ پاشگه‌زبۆته‌وه سه‌باره‌ت به‌به‌شداری كردنی كاندیده دورخراوه‌كان و به‌ڵێنی داوه پێش ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌سه‌رجه‌م ئه‌و تانانهدابچێتهوه كه‌گیراون سه‌باره‌ت به‌شداری كردنی بهعسییهكانو به‌مه‌له‌فی سه‌رجه‌م كاندیده دورخراوهكانیشدا ده‌چێته‌وه، له‌دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌قی نامه‌یه‌كی سه‌رۆك وه‌زیری عیراقی خوێنده‌وه، كه‌بۆ په‌رله‌مانی ناردبوو تیایدا وێڕای سوپاس كردنی سه‌رجه‌م لیست‌و لایه‌نه‌كان، داوای له‌په‌رله‌مان كردبوو كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجام نه‌دات، چونكه ده‌سته‌ی ته‌میز له‌بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌ز بۆته‌وه‌و پێویست ناكات په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڕیاریدا كۆبونه‌وه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و دانیشتنه‌كه كۆتایی پێهێنرا.


