دووشه‌ممه, 08 فیبرایه‌ر 2010 09:24
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێكهاتووه‌و سه‌ردانی ده‌سته‌ی ته‌میزیان كردووه بۆ پێداچونه‌وه به‌لیستی كاندیده دورخراوه‌كان له‌هه‌ڵبژاردن، وتیشی: چاوه‌ڕوانی ڕاپۆرتی ئه‌و لیژنه‌یه‌و ده‌سته‌ی ته‌میز ئه‌كه‌ین سه‌باره‌ت به‌و دۆسێیه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌كاتی داواكردنی به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر هه‌ریه‌كێك له‌كاندیده دورخراوه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ته‌میزه‌وه پێویسته ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و داد په‌روه‌ری به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر هۆكاری دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كاندیده پێشكه‌شی ده‌سته‌ی ته‌میز بكات چونكه ئه‌گه‌ربێت و به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ دورخستنه‌وه‌ی هه‌ركاندیدێك پێشكه‌ش نه‌كرێت له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپهروهریهوهو هۆكاری بێبه‌شكردنی له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی به‌ته‌واوی ڕون نه‌كرێته‌وه بۆ ده‌سته‌ی ته‌میز، ئه‌وا بێگومان دورخستنه‌وه‌كه‌ی هه‌ڵئه‌وه‌شێته‌وه.


