یه‌کشه‌ممه, 07 فیبرایه‌ر 2010 16:03
دكتۆر ئه‌یاد سامه‌ڕائی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا ڕایگه‌یاند: لیژنه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێكهاتووه‌و سه‌ردانی ده‌سته‌ی ته‌میزیان كردووه بۆ پێداچونه‌وه به‌لیستی كاندیده دورخراوه‌كان له‌هه‌ڵبژاردن، وتیشی: چاوه‌ڕوانی دوا ڕاپۆرتی ئه‌و لیژنه‌یه‌و ده‌سته‌ی ته‌میز ئه‌كه‌ین
سه‌باره‌ت به‌و دۆسێیه. سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌كاتی داواكردنی به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر هه‌ریه‌كێك له‌كاندیده دورخراوه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ته‌میزه‌وه پێویسته ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و داد په‌روه‌ری به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر هۆكاری دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كاندیده پێشكه‌شی ده‌سته‌ی ته‌میز بكات چونكه ئه‌گه‌ربێت و به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ دورخستنه‌وه‌ی هه‌ركاندیدێك پێشكه‌ش نه‌كرێت له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ریه‌وه‌و هۆكاری بێبه‌شكردنی له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی به‌ته‌واوی ڕون نه‌كرێته‌وه بۆ ده‌سته‌ی ته‌میز، ئه‌وا بێگومان دورخستنه‌وه‌كه‌ی هه‌ڵئه‌وه‌شێته‌وه، ئه‌یاد سامه‌ڕائی له‌كۆنگره ڕۆژنامه‌نوسیه‌كه‌یدا ڕونیشیكرده‌وه: كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر داوای نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجام ئه‌درێت، ئه‌گه‌ر بێت و مالكی داواكه‌ی بكێشێته‌وه ئه‌وه بێگومان كۆبونه‌وه‌كه ئه‌نجامنادرێت، سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌ش سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌كه نائاساییه‌و خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌ش ته‌نیا یه‌كلایكردنه‌وه‌ی دۆسێی كاندیده دورخراوه‌كانه، وتیشی: دورخستنه‌وه‌ی هه‌ركاندیدێك ئه‌بێت به‌رله‌ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن یه‌كلایی بكرێته‌وه‌و دوای ئه‌و به‌روراره ناتوانرێت هیچ كاندیدێك دورخرێـته‌وه، سه‌باره‌ت به‌واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ئه‌یاد سامه‌رائی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: تائێستا سورین له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا.


