یه‌کشه‌ممه, 07 فیبرایه‌ر 2010 15:41
له‌و باره‌یه‌وه محه‌مه‌د حاج حه‌موود بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقل ئه‌وسه‌ت ڕایگه‌یاند: له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هونه‌ری هاوبه‌ش كه پێكهاتووه له‌نوێنه‌ری چه‌ند وه‌زاره‌تێكی عیراقی ، بڕیاردرا به‌دانانی مه‌رجی هونه‌ری بۆ سه‌رله‌نوێ دیاری كردنی سنووری ووشكانی نێوان عیراق وئێران
وسنووری شه‌تول عه‌ره‌ب له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه كه به‌ره‌و ئێران به‌ڕێكه‌وتوون و چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه .وتیشی: ئه‌و لیژنه‌یه ئێستا سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی چه‌ند ڕێوشوێنێكه بۆ چه‌سپاندنی سنووری نێوان عیراق وئێران به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیتكی له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا .جێی باسه لیژنه‌ی نیشتمانی بالاَ بۆ دیاری كردنی سنووری نێوان عیراق وئێران پێكهاتووه له نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و ناوخۆ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و ئاسایشی نیشتمانی عیراق و به‌رگری و گواستنه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هێزه‌كانی پاراستنی سنوور و ده‌سته‌ی گشتی به‌نده‌ره‌كان.










