پێنجشه‌ممه‌, مارس 11, 2010

ڕزگار عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ی.ن.ك له‌گه‌ڵ كاسبكارانی گه‌ڕه‌كی ئازادی شاری كه‌ركوك كؤبؤوه‌

له‌وكوَبونه‌وه‌یه‌دا ڕزگار عه‌لی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌دواین گۆڕانكاریه‌ سیاسیه‌كانی عیراق و كوردستان و  بارودۆخی شاری كه‌ركوك كردوو ئه‌و پڕۆژانه‌ی خسته‌ڕوو كه‌له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پارێزگای كه‌ركوك جێبه‌جێی كردون. له‌به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ قسه‌كانیدا ڕزگار عه‌لی‌ رایگه‌یاند: له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌ی جۆراوجۆر له‌هه‌موو بواره‌كاندا له‌شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری جێبه‌جێ كراون, به‌بایه‌خیشه‌وه‌ باسی له‌ڕۆڵی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان كرد له‌چه‌سپاندنی مافه‌كانی خه‌ڵكی كه‌ركوك له‌چوارچێوه‌ی یاساكاندا. ڕزگار عه‌لی له‌كێشه‌و كه‌م و كوڕیه‌كانی كاسبكارانی گه‌ڕه‌كی ئازادی كۆڵیه‌وه‌و به‌ڵێنی پێدان به‌پێی توانا كار بۆ پڕكردنه‌وه‌ی هه‌موو پێداویستیه‌كانیان بكرێت.

داڕشتەی بنەڕەتی