فاروق جه‌میل سه‌رۆكی ده‌زگای نه‌زاهه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: كه‌متر له 48 سه‌عات پێش ئێستا، مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا زۆر به وردی و دیقه‌ت و شه‌فافانه سه‌روه‌ت و سامانی خۆی بۆ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی ی.ن.ك ئاشكراكرد
پاشئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی یه‌كێتیی نیشمانیی كوردستان به‌ر له دوو رۆژ فۆڕمی تایبه‌تی به‌سه‌ر سكرتێر‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دابه‌شكرد تاكو سه‌روه‌ت و سامانی تایبه‌تی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو .له 48 سه‌عاتی رابردوودا مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان فۆڕمی زانیاری ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامانی خۆی دایه ده‌سته‌ی نه‌زاهه. له‌وباره‌یه‌وه فاروق جه‌میل سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه له لێدوانێكدا به PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌ڤاڵ مام جه‌لال زۆر به‌ڕوونی سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له هه‌ر سێ فۆڕمه‌كه‌ی ده‌سته‌كه‌ما داوا كرابوو خستۆته‌ڕوو، وتیشی: له پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه‌دا مام جه‌لال موچه‌و خه‌رجی و داهاتی كه‌سیی خۆی خستۆته‌ڕوو، سه‌رباری ئه‌و سه‌رقاڵییه‌ی كه سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان به‌هۆی پۆسته‌كه‌ی له به‌غداو كاره‌كانی وه‌ك سكرتێری گشتیی زۆر به زوویی وه‌ڵامی ده‌سته‌كه‌مانی داوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش جێگای سوپاسه‌و گرنگیدانیه‌تی به ده‌سته‌ی نه‌زاهه .
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه تاكو ئێستا وه‌ڵامی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌یان داوه‌ته‌وه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه وتی: له پاش هه‌ڤاڵ مام جه‌لال شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ی.ن.ك سه‌روه‌ت و سامانی خۆی بۆ نه‌زاهه رونكردووه‌ته‌وه،
چاوه‌ڕێش ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی فۆڕمه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه، زۆر له لێپرسراوان په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن كه ناوه‌ڕۆكی فۆڕمه‌كانیان بۆ شی بكه‌ینه‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پاش سكرتێری گشتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی فۆڕمی زانیاری به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لێپرسراوانی یه‌كێتیی نیشمانیی كوردستاندا دابه‌ش بكات.
