سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌لاماره تیرۆریستیه‌كه‌ی شاری كه‌ربه‌لا مه‌حكوم ده‌كات و هیوای زوو چاك بوونه‌وه‌ش بۆبریندارانی په‌لاماره‌كه ده‌خوازێت. له‌به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا هاتووه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا و له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی رێوره‌سمی بیره‌وه‌ری چله‌ی وه‌فاتی ئیمام حسین ـ ره‌زای خوای لێبێت
زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌وهێرش وپه‌لاماری نامرۆڤانه له‌لایه‌ن ده‌سته‌و تاقمه تیرۆریست و شه‌رانگێزه‌كانه‌وه كرایه سه‌ر به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسیمه، كه‌به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاولاَتیان شه‌هیدوبرینداربوون. له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و كرده‌وانه‌ی مه‌حكوم كردوه‌و رایگه‌یاندووه: له‌به‌رامبه‌ر بارودۆخێكی وه‌هادا پێویسته به‌جدی و به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ره‌تی له‌هه‌موولایه‌كه‌وه كاربكرێت بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆرستان و له‌ناوبردنیان.